کۆریای باکوور پاڵپشتی دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان دەکات



ڕۆژنامەی ئەمریکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی پشتیوانی لە فەلەستینییەکان کردووە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەم خەمڵاندنە بە پێی دەزگای هەواڵگری وڵاتی دراوسێی کۆریای باشوور بووە، کە ڕەنگە کیم جۆنگ ئون بیر لە فرۆشتنی چەک بە گروپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بکاتەوە.

گوایە کۆریای باکوور لە ماوەی ڕابردوودا مووشەکی دژە تانکی بە حەماس فرۆشتووە، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەوڵی هەناردەکردنی چەکی زیاتر بدات لە نێوان شەڕی غەززەدا.

سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی هێرشی لە ناکاوی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم، دەرکەوتووە کە بزووتنەوەکە چەندین چەکی کۆریای باکووری بەکارهێناوە.

بەڵام کۆریای باکوور ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، “هەواڵەکان ساختەیە”.

 

هەڵوێستی فەرمی کۆریای باکوور

کۆریای باکوور دوای چەند ڕۆژێک لە سەرهەڵدانی شەڕەکە ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هەڵگیرسانی شەڕ و زیانە گیانییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

هاوکات ئەمریکای بە هاوبەشی “جینۆسایدی ئیسرائیلی دانیشتوانی کەرتی غەززە” ناوبرد، ئەوەی لە نەخۆشخانەی باپتیست لە غەززە ڕوویدا بە “تاوانێکی جەنگی قێزەون”وەسف کرد.

ڕەتیکردەوە کە چەکەکانی لە هێرشەکەی حەماسدا بەکارهێنابێت، ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی لەم بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە، “هەوڵێکە لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ خستنەئەستۆی تاوانباری ململانێکان لە خۆیەوە بۆ وڵاتی سێیەم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگای دەرچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینە.

ئوردن بۆ هاوڵاتیانی :”سەردانی لوبنان مەکەن”
پێشت ئوردن بۆ هاوڵاتیانی :”سەردانی لوبنان مەکەن”
“نابێت کورد خۆی لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس تێوەبگلێنێت”
دواتر “نابێت کورد خۆی لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس تێوەبگلێنێت”
ەیوەندیدار