عێراق لە پلەی سێیەمی هاوردەکارانی تورکیادایە



مانگی ئەیلولی ڕابردوو عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین شمەکیان لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، قەبارەی هەناردەکردنیان لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا گەیشتووەتە 22 ملیار و 490 ملیۆن دۆلار کە بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی 0.5٪ کەمیکردووە.

هەر لەو مانگەدا بە بەهای 27 ملیار و 501 ملیۆن دۆلار پێداویستییان هاوردە کردووە کە ئەویش بە بەراورد لەگەڵ ئەیلولی 2022 بە ڕێژەی 14.6٪ دابەزیوە.

دەستەکە ڕوونیشیکردوە قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی ئەیلولدا ملیارێک و 196 ملیۆن دۆلار بووە کە لە دوای ئەڵمانیا و ئەمریکا لە پلەی سێیەمدایە.

جێی ئاماژەیە عێراق زۆربەی شمەك و خۆراك و پێداویستییەکانی لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەکات، بە تایبەتیش تورکیا و ئێران.

“نابێت کورد خۆی لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس تێوەبگلێنێت”
پێشت “نابێت کورد خۆی لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس تێوەبگلێنێت”
نرخی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت
دواتر نرخی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت
ەیوەندیدار