ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕاگەیاند



ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە کاتی هێرشکردن و ڕووبەڕووبوونەوەکان و هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە نۆ سەربازیان کوژراوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەکات و شوێنی کوژرانیان بکات.

سوپای ئیسرائیل لەبارەی ژمارەی کوژراوەکانییەوە ناو و تەمەن و وێنەی نۆ سەربازی بڵاوکردووەتەوە و کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی کەرتی غەززەدا کوژراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژراوەکانی ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوانیان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە گەیشتە ٣٢٦ سەرباز.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، چوار سەرباز برینداربوون و برینەکانیان سەختە، ئەوەشخراوەتەڕوو موشەکە دژە تانکەکان بووە بەهۆی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک لە سەربازەکانی سوپای ئیسرائیل.

هاوکات، بزوتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت کوژراوانی سوپای ئیسرائیل زۆر زیاتر لەو ژمارەیەی ئەو سوپایە بڵاوی دەکاتەوە، لایخۆیەوە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئاماژە بەوەدەکەن ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس کوژراون و ئەو ئامارانەش لەبارەی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنییەوە بڵاو دەکرێنەوە ناڕاستن.

‎پزیشکانی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێشت ‎پزیشکانی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
شارەزای کەشناسی: ڕۆژانی ئایندە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ دەبێت  
دواتر شارەزای کەشناسی: ڕۆژانی ئایندە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ دەبێت  
ەیوەندیدار