نرخی نەوت و زێڕ دابەزی



هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا بەردەوامبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کاریگەریی لەسەر هەڵکشانی نرخی نەوت و زێڕ دروست بکات، بەڵام نرخەکانیان بەرەو دابەزین دەچن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و 975 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا دوێنی گەیشتە دوو هەزار و حەوت دۆلار.

لەلایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ یەك بەرمیل خاوی برێنت بۆ 85 دۆلار و 22 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 81 دۆلار دابەزی.

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا ئەو پشێوییەی کە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستی کردووە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت کە گەورەترین کڕیاری نەوتە، کاریگەریی پێچەوانەی لەسەر نرخەکەی دروست کردووە.

هەڵکشانی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکاش هۆکارێکی دیکەی ڕاگرتنی هەڵکشانی نرخی نەوتە کە شارەزایان پێیانوابوو نرخی یەك بەرمیل بۆ 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە.

شارەزای کەشناسی: ڕۆژانی ئایندە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ دەبێت  
پێشت شارەزای کەشناسی: ڕۆژانی ئایندە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ دەبێت  
هێڵێکی شەمەندەفەر دوو شاری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە
دواتر هێڵێکی شەمەندەفەر دوو شاری کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە
ەیوەندیدار