دەرکردنی پاسپۆرتی “ئەی” ڕاگیرا



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی دهۆك وەرگرتنی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرتی “ئەی” ڕاگرت و خۆی بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئامادە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، وەك ئامادەکارییەك بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، لەمڕۆوە وەرگرتنی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرتی “ئەی” لە دهۆك ڕادەگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی خوازیارن پاسپۆرتی “ئەی” دەربهێنن، دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی زاخۆ و ئاکرێ بکەن.

پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد کە لەم مێژووەی خوارەوە مامەڵەیان کردووە، بچن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە:

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك: ٢٧\٠٧\٢٠٢٣

نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ: ١٧\٠٦\٢٠٢٣

نووسینگەی پاسپۆرتی ئاکرێ: ٠٩\٠٧\٢٠٢٣

وێنەگرتنی قوتابیان لەناو قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێت
پێشت وێنەگرتنی قوتابیان لەناو قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێت
بازرگانی عێراق هەوڵی دابەزاندنی نرخی چەند ماددەیەکی خۆراکی دەدات
دواتر بازرگانی عێراق هەوڵی دابەزاندنی نرخی چەند ماددەیەکی خۆراکی دەدات
ەیوەندیدار