دراوی ئیسرائیلی داڕووخا و گەیشتە نزمترین ئاستی 10 ساڵی ڕابردوو



نرخی دراوی ئیسرائیلی بەرامبەر هاوتا ئەمریکییەکەی، ئەمڕۆ دوو شەممە، نزیکەی 4.08 شیکڵ بەرامبەر بە دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، کە نزمترین ئاستە بۆ دراوی ئیسرائیلی لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵی ڕابردوودا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی (بلومبێرگ)، دراوی ئیسرائیلی لە بەیانی ئەمڕۆدا بە 4.0754 شیکل مامەڵەی پێوەکراوە، کە نزمترین ئاستە لە ساڵی 2012ەوە، بەڵام لە مامەڵەی پاشنیوەڕۆدا دراوەكە بە 4.0334 شیکل بەرامبەر دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

دراوی ئیسرائیلی “شیكل” بووەتە یەکێک لە خراپترین دراوەکانی ئەمساڵ لە ژێر ڕۆشنایی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵاتنی وەبەرهێنەرانی ئیسرائیل.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی شیکل بەرامبەر بە دۆلار بە ڕێژەی 14% دابەزیوە.

دوێنێ کۆمپانیای (جی پی مۆرگان) پێشبینی کردبوو، کە ئابووری ئیسرائیل لە سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ١١%ی ساڵانە کەم ببێتەوە، ئەمەش کاریگەری شەڕی غەززەی لەسەرە.

ماوەی 23 ڕۆژە شەڕێكی سەخت لەنێوان بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی و ئیسرائیل سەریهەڵداوە و كەرتی غەززە لە وێرانبوونی تەواوەتی و داڕووخانی تەواوی كەرتە خزمەتگوزارییەكان نزیك دەبێتەوە و تا ئێستا بە سەدان باڵەخانە خاپوور بوون و چەندین نەخۆشخانە بۆردومان كراون و پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی ئەمساڵ كۆتایی پێ‌ هێنرا.

بەپێی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستینی، لە شەڕی 23 ڕۆژەی ڕابردوودا زیاتر لە 8 هەزار كەس كوژراون، كە بەشێكی زۆریان ژن و منداڵن و 21 هەزار كەسیش بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، کە 312 كەسیان سەربازن، حەمماسیش زیاتر لە 200 ئیسرائیلی دەستگیر كردووە.

بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عێراق بۆردومان كرا
پێشت بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عێراق بۆردومان كرا
دوو كەس لەسەر بڕینی قاسەی چێشتخانەیەك دەستگیركران
دواتر دوو كەس لەسەر بڕینی قاسەی چێشتخانەیەك دەستگیركران
ەیوەندیدار