بانكی نێودەوڵەتی: نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 150 دۆلار



بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات تێکڕای نرخی نەوتی جیهانی لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا بگاتە 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام هۆشداریدا لەوەی، کە پەرەسەندنی ئەم دواییەی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە بۆ نزیكەی 150 دۆلار.

لە دوایین ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتیدا، کە لە بارەی چاوەڕوانییەکانی بازاڕی کاڵاکانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، “لە سەرەتای شەڕی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، نرخی نەوت تەنیا بە ڕێژەی 6% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی کاڵا کشتوکاڵیەکان و زۆربەی کانزاکان و کاڵا بنەڕەتییەکانی دیكە تەنیا جووڵاون و زۆر بەرزنەبوونەتەوە”.

ڕاپۆرتەکە سێ سیناریۆی مەترسی دیاری دەکات، لەسەر بنەمای ڕێڕەوی مێژوویی، کە ململانێ ناوچەییەکان لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەگرێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی توندی و دەرئەنجامەکانیان:

سیناریۆی یەکەم (تێکچوونی بچووک):
بانکی نێودەوڵەتی پێی وایە، ئەم سیناریۆیە هاوتایە لەگەڵ دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کە جیهان بەخۆیەوە بینی لە کاتی شەڕی ناوخۆی لیبیا لە ساڵی 2011دا بە نزیکەی 500 هەزار بۆ 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە گوێرەی ئەو بانکە ئەم سیناریۆیە نرخی نەوت بەرەو مەودایەک پاڵ دەنێت لە نێوان 93 بۆ 102 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ چارەكی چوارەمی ئەمساڵ.

سیناریۆی دووەم (تێکچوونی مامناوەند):
ئەم سیناریۆیە “بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ شەڕی عێراقی ساڵی ٢٠٠٣” دابینکردنی نەوتی جیهانی بە ڕێژەی ٣ بۆ ٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە و نرخی بەرمیلێک بۆ نێوان ١٠٩ بۆ ١٢١ دۆلار پاڵدەنێت.

سیناریۆی سێیەم (پچڕانی گەورە): .
بەپێی ئاماری بانکی نێودەوڵەتی، ئەم سیناریۆیە نزیکە لە کاریگەرییەکانی گەمارۆی نەوتی عەرەبی لە ساڵی 1973، کە خستنەڕووی نەوتی جیهانی لە ڕۆژێکدا 6 ملیۆن بۆ 8 ملیۆن بەرمیل کەمکردەوە. ئەمەش لە سەرەتادا نرخی بەرمیلێک بۆ ١٤٠ بۆ ١٥٧ دۆلار بەرز دەکاتەوە، ئەمەش بازدانێکە بۆ ٧٥%.

لای خۆیەوە، ئایهان کۆس، جێگری سەرۆکی ئابوری لە بانکی نێودەوڵەتی وتویەتی، “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەگەر بەردەوام بێت، بە ناچاری بە مانای بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەبێت”.

دەشڵێت: “ئەگەر شۆکێکی توند لە نرخی نەوتدا ڕووبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و نرخی خۆراک لە زۆرێک لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا بەرزدەبێتەوە”.

تۆیۆتا بەرزبوونەوەی پێوانەیی لە ئاستی بەرهەمهێنانی جیهانیدا ڕادەگەیەنێت
پێشت تۆیۆتا بەرزبوونەوەی پێوانەیی لە ئاستی بەرهەمهێنانی جیهانیدا ڕادەگەیەنێت
کلتوری خراپ بەكاربردن
دواتر کلتوری خراپ بەكاربردن
ەیوەندیدار