تۆیۆتا بەرزبوونەوەی پێوانەیی لە ئاستی بەرهەمهێنانی جیهانیدا ڕادەگەیەنێت



کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز ڕایگەیاند، کە بەرهەمی جیهانی لە مانگی ئەیلولدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 900 هەزار و 919 ئۆتۆمبێل، ئەمەش پاڵپشتی زیاتری خواست لەسەر ئاستی ژاپۆن و ئەمریکا و ئەوروپا دەکات.

کۆمپانیای تۆیۆتا ڕاشیگەیاندووە، بەرهەمی ناوخۆیی کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی، کە کەمێک زیاتر لە سێیەکی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی مانگەکەدا بەرهەمی هێناوە، بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 12.8% بەرزبووەتەوە، ئەمەش کۆتایی بە دابەزینی 3.6%ی بەرهەمهێنانی دەرەوەی وڵات هێناوەتەوە.

گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا لە ڕووی فرۆشەوە، بازدانی فرۆشی جیهانی خۆی لە ماوەی مانگی ئەیلولدا بە ڕێژەی لەسەدا ١١.٦ ڕاگەیاند و گەیشتە ٩٢١ هەزار و ٣٠٨ ئۆتۆمبێل و ئەوە ژمارەیەش بە فرۆشتن و بەرهەمهێنان پێوانەیی بۆ ئەو مانگە دادەنرێت.

کۆمپانیای تۆیۆتا لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و هەروەها ژمارەکان مارکەی بەناوبانگی (لێکسز)یش دەگرێتەوە.

فرۆشی ناوخۆیی لە مانگی ئەیلولدا بەڕێژەی 20.5% بەرزبووەتەوە، لە ئەمەریکاش فرۆشی 14% بەرزبووەتەوە و فرۆش لە ئەوروپاش 18.1% بەرزبووەتەوە.

لەبەرامبەردا بەرهەمهێنان و فرۆشتن لە تایلەند و ئەندەنوسیا و ڤێتنام لە مانگی ئەیلولدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی سەختی بارودۆخی ئابوورییەوە.

لە چین، کە گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا، کۆمپانیای تۆیۆتا ئاستی بەرهەمهێنانی بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ٧ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەرچەندە لە چاو ساڵی ڕابردوودا فرۆشی کەمێک بەرزبووەتەوە.

پشتیوان سادق: هەر میللەتێك بێ وڵات و بێ كیان بێت هەمیشە پەرتەوازەیە
پێشت پشتیوان سادق: هەر میللەتێك بێ وڵات و بێ كیان بێت هەمیشە پەرتەوازەیە
بانكی نێودەوڵەتی: نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 150 دۆلار
دواتر بانكی نێودەوڵەتی: نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 150 دۆلار
ەیوەندیدار