مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت



بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان ژمارە ٢٩، ئەنجامدرا، تێیدا بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بدرێت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کردووە، ئاسانکاری بکرێت لە پرسی کوژانەوە و قەرەبووکردنەوەی زەوی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەکە لە ھەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا ھەموو ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە ھۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی وەبەرھێنان، هاوکات تاوتوێکردنی ڕێگە چارەسەرییەکان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان، ڕەخساندنی هەماهەنگی زیاتر بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەکرا بە بەربەستەکانی بەردەم  دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان، لەمبارەیەوە بڕیاردرا: بەپێی یاسا بەرکارەکان کار بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان تەرخان دەکرێن پاش کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ.

هاوکات بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان بدرێت کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کراوە، ھەروەھا گفتگۆکرا سەبارەت بە پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزار و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە دەرئەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە ٢٩ی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣.

ئێران و هەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوانیان دەدەن
پێشت ئێران و هەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوانیان دەدەن
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان لە کڕینی “زەوی فۆرم” ئاگادار دەکاتەوە
دواتر شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان لە کڕینی “زەوی فۆرم” ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار