شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان لە کڕینی “زەوی فۆرم” ئاگادار دەکاتەوە



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەدات لە مامەڵەکردن بەو زەوییانەی فۆرمیان هەیە، بەڵام تۆمار نەکراون و دەڵێت: “ئێمە بەرپرس نین لەو زیانانەی بەر هاووڵاتییان دەکەون”.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی دەربارەی کڕین و فرۆشتنی زەوی فۆرم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە پای خەمخۆریمان لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، ئاگاداریان دەکەینەوە شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێکیان بەر بکەوێت لە مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانەی فۆرمن و تۆمار نەکراون.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژانە بە بەردەوامیی هاووڵاتییەکی زۆر پرسیاریان لەو بارەیەوە ئاڕاستە دەکەن، بۆیە ئەم ڕوونکردنەوەیەیان داوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، دەبێت هاووڵاتییان پێش مامەڵەکردن دڵنیا ببنەوە لەوەی کە زەوییەکان ڕێکارە یاسایی و هونەرییەکانی تەواوکردبێت.

مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت
پێشت مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدرێت
دواتر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدرێت
ەیوەندیدار