هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدرێت



بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جیهان لەبەردەم مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێدایە و ئەوەی کە هەیە تەنها لەسەر کات وەستاوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی کۆرۆنا، گومانمان لەوەنییە کە نەخۆشییەکی نوێ بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی جیهان، بەڵام ئەوەی تا ئێستا جێگای پرسیارە لامان کاتی ڕوودانەکەیەتی.

وتیشی، پێویستە وڵاتانی جیهان بێ هیچ دواکەوتن و فەرامۆشکردنێک ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتا نوێیە بکەن، ناکرێت ڕێگەبدرێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکرێنەوە.

باسی لەوەشکرد، “دەبێت لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتن و ڕێکارەکانی ڕابردوودا بکەین و ڕێکەوتنی نوێ واژۆ بکەین”.

شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان لە کڕینی “زەوی فۆرم” ئاگادار دەکاتەوە
پێشت شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان لە کڕینی “زەوی فۆرم” ئاگادار دەکاتەوە
قەبارەی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە چەندە؟
دواتر قەبارەی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە چەندە؟
ەیوەندیدار