ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیەند ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکان سەردانی بەغدا بکات.

تانکەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەکەنە ئامانج
پێشت تانکەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەکەنە ئامانج
نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە
دواتر نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە
ەیوەندیدار