تانکەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەکەنە ئامانج



ئەمڕۆ دووشەممە تانکەکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆشتنە ناو کەرتی غەززەوە بەشێوەیەک لە ناوەڕاستەوە چوونەتە نێو شارەکەوە و کردویانە بەدووبەشەوە.

تانکەکەنی سوپای ئیسرائیل شەقامی سەلاحەدینیان لە لە گەڕەکی زەیتونی شاری غەززە داخستووە کە باکور و باشوری کەرتی غەززە پێکەوە دەبەستێتەوە، بەگوێرەی وتەی شاهیدحاڵەکان تانکەکانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی بەئامانج دەگرن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەلەستینییەکان و سوپای ئیسرائیل لە نزیک شەقامی سەلاحەدین ڕوویداوە، و تانکەکان زیاتر لە هەر ڕؤژێکی دیکە هاتوونەتە ناو کەرتی غەززەوە و گەیشتوونەتە شوێنەکانی نێشتەجێبوونی هاوڵاتییان.

دانیال هاغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بەگوێرەی پلانێکی داڕێژراو وردە وردە دەڕۆنە ناوەوە، وتیشی سوپاکەیان چەندین چەکداری فەلەستینییان کوشتووە.

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ کەسێکی بیانی لە عێراق دەرچوو
پێشت بڕیاری لەسێدارەدان بۆ کەسێکی بیانی لە عێراق دەرچوو
ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد
دواتر ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد
ەیوەندیدار