سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا



بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە سبەینێ سەردانی بەغدا دەکات.

بڕیارە سبەینێ شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بچێتە بەغدا، پرسی مووچە و بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم مانگە جارێکی دیکە ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دواکەوتووە، کە مانگانە حکومەتی عێراق وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت تا کاتی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق و خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسە و باسی ناو کۆبوونەوەکان و رێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و رۆژی سێشەممە لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ریشەیی لەم بارەیەوە بدرێت”.

هاوکات لە ١٨ی ئەم مانگە شاندی هەرێم بۆ خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان لەبارەی مووچە و ژمارەی مووچەخۆران، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

نۆ کوردی دیکە لە غەززە گیانیان لە دەستدا
پێشت نۆ کوردی دیکە لە غەززە گیانیان لە دەستدا
ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندەوە
دواتر ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا کشاندەوە
پەیوەندیدار