نەخۆشخانەی منداڵان داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات



 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە ، ئەو منداڵانەی ئەم حاڵەتانەیان هەیە سبەینێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بکەن بەمەبەستی کوتان،

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەو منداڵانەی نەبەکامن و تەمەنیان لە شەش مانگ کەمترە یان ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان لە جۆری Broncopulmonary dysplasia یایان هەیە و بەتایبەت نەبەکام بن، یان کێشەی دڵیان هەیە و باروودۆخیان ناجێگیرە و تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمترە، با سبەینێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بکەن کاتژمێر هەشت و چارەکی بەیانی لەلای ئیدارە بەمەبستی کوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSV.

ساڵانە لەکاتی گۆڕانی کەش و هەوا و وەرزەکاندا چەندین جۆر پەتای وەرزی بڵاودەبنەوە، بەتایبەت لەنێو منداڵاندا، دیارترینیان ئەنفلەوەنزا و سەرمابوون و سکچوون و رشانەوە.

سبەینێ چەند ناوچەیەکی تر نەوتی سپی وەردەگرن
پێشت سبەینێ چەند ناوچەیەکی تر نەوتی سپی وەردەگرن
فەلەستین مەرجی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی ڕاگەیاند
دواتر فەلەستین مەرجی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار