فەلەستین مەرجی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی ڕاگەیاند



بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی مەرجی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان دەبەستێتەوە بە ئازادكردنی تەواوی گیراوە فەلەستینییەكانەوە.

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی بزووتنەوەی حەمماس لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بارمتەكانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئازادكردنی تەواوی گیراوانی فەلەستینی نەبێت ئازاد ناكرێن.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی ئیسرائیلەوە کۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لە کەرتی غەززە كوژراون گەیشتۆتە 7 هەزار و 703 کەس.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆی ئەو ژمارەیە، 3 هەزار و 500 كەسیان منداڵن، كە كوژراون و دەشڵێت: “شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل 53 كۆمەڵكوژی ئەنجام داوە”.

نەخۆشخانەی منداڵان داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات
پێشت نەخۆشخانەی منداڵان داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات
ئەردۆغان بۆ ئیسرائیل: لەسەر نەخشە دەسڕدرێنەوە
دواتر ئەردۆغان بۆ ئیسرائیل: لەسەر نەخشە دەسڕدرێنەوە
ەیوەندیدار