سبەینێ چەند ناوچەیەکی تر نەوتی سپی وەردەگرن



سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلیمانی بۆ( خەلک )وتی، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە، سبەی یەک شەممە ۲۹ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لە حاجی ئاوا دووکان بنگرد خەلەکان پیرەمەگروون بازیان، دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بۆ هەربەریلێک بڕی 104 هەزار و 500 دینار دەبێت و وەک سەرجەم ناوچەکانی تر هەوڵ دەدەین نەوت بەسەردا هەموو خێزانێکدا دابەش بکەین.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 28-10 لەنێو سەنتەری شاری سلێمانی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەشکرا، و وەک هەنگاوی یەکەم لە مەڵبەندەکانی ٧ و ٨ ەوە دەست پێدەکات، پاشان مەڵبەندەکانی تر، حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، پلانمان هەیە ئەمساڵ نەوت بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا دابەش بکەین.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
پێشت وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
نەخۆشخانەی منداڵان داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات
دواتر نەخۆشخانەی منداڵان داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات
ەیوەندیدار