ئەردۆغان بۆ ئیسرائیل: لەسەر نەخشە دەسڕدرێنەوە



سەرۆک كۆماری تورکیا ڕایگەیاند،”لەپێناو غەززەدا لە قیام داین، هەر وەک چۆن هاودەردی ئەو خوشک و برایانەمان بووین کە دڵ و چاویان لەگەڵ ئاسۆماندا بوو لە هەموو شوێنێکدا”.

لە میتینگی گەورەی فەڵەستین کە بەبەشداری ١.٥ ملیۆن کەس لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا  وتارێکی پێشکەش بە جەماوەر کرد.

ئەردۆغان وتی: ”سبەی جۆشوخرۆشی ١٠٠مین ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆمارەکەمان و ئەمڕۆش ئاگری دڵمان لەپێناو غەززە بۆ جیهان بەیان دەکەین”.

ئەردۆغان لەسەرەتای وتارەکەیدا ڕەخنەی لە ئەدای سیاسی هەندێک لە بەرپرسانی سیاسی گرت و وتی: “بە داخەوە لە وڵاتەکەماندا هەندێک سیاسی بێ بەخت هەیە، کە حەمماس-یان بە ناتانیاهو سپاردووە، ناتانیاهو چەندە تیرۆریست بێ، حەمماسیش هەر ئەوەندە. شەرمتان لێبێ”.

وتیشی، “هەر لە کریمیاوە تا قەرەباغ، لە بۆسنەوە تا کەرکووک، لە فەڵەستینەوە تا تورکمانستان، لە ئەفغانستانەوە تا چیچان، لە زۆر جوگرافیادا ئێمە فرمێسکمان ڕشت”.

ئەردۆغان وتیشی، ئێمە بەتەنها ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییە ناکەین، کە لە غەززە ڕوو دەدات، بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریی لە سەربەخۆیی و ئایندەی خۆمان دەکەین”.

ئەردۆغان وەک ئاماژە بە بەرپرسانی ئیسرائیل وتی: “ڕۆژئاوا قەرزدارتە، بەڵام تورکیا قەرزداری تۆ نییە. لەبەرئەوە ئەوەندە بە ئاسوودەیی قسە دەکەین، چونکە تورکیا قەرزداری تۆ نییە، بۆیە ئەردۆغان بەم شێوەیە قسە دەکات”.

ئەردۆغان بۆ جەماوەری بەشدار بووی میتینگەکە ڕاشیگەیاند: ”ئیسرائیل ئێمەش تۆ وەک تاوانباری جەنگ بە جیهان ڕادەگەیەنین، لە ئامادەکاری ئەمەداین و وەک تاوانباری جەنگ ئیسرائیل بە جیهان دەناسێنین”.

ئەردۆغان بۆ ئیسرائیلییەکان وتیشی: “دڵنیابن هەر وەک باو باپیرتان ئێوە و منداڵانیشتان لە ئایندەدا پێویستان بەمە دەبێت، پێویستان بە تورکیا دەبێت”.

فەلەستین مەرجی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی ڕاگەیاند
پێشت فەلەستین مەرجی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی ڕاگەیاند
تەلار لەتیف: هەرێمی كوردستان لە غیابی دەسەڵاتی یاساداناندایه
دواتر تەلار لەتیف: هەرێمی كوردستان لە غیابی دەسەڵاتی یاساداناندایه
ەیوەندیدار