موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات



ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر کەسایەتی ئاینی شیعە و سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای کرد باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخرێت، ئەوەش وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ کارە تیرۆریستییەکانی حکومەتی ئیسرائیل دژ بە خەڵکی بێتاوانی غەززە.

لە نووسراوێکدا سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا دەکات لەپێناو سەرخستنی ستەملێکراوان لەمپەڕی ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ئەوپەڕی ڕۆژئاوا و لە پێناو سەرخستنی برا و ئازیزانمان لە غەززە و فەلەستین داوا لەحکومەتی عێراق و پەڕلەمانی عێراق دەکەم لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا دەنگ بدەن بە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هاوکارییە لەڕادەبەدەرەکانی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل و کارە تیرۆریستییەکانی دژ بە هاوڵاتیانی غەززە.

سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە گیانی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان بپارێزرێت کە لەلایەن هەنێک لە میلیشیاکانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و نابێ ڕێگا بدرێت دۆخەکە تێک بدەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان جاوەڕوانی وەڵامی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکەیان دەکەن کە بریتییە لە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق و ئەگەر حکومەتی عێراق و پەڕلەمان وەڵامی داواکەمان نەدەنەوە ئەوا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت و ئاشکراشی دەکەین.

ئەو داوای لە هەموو کەسێک کرد کە پابەند بن بە گوێڕایەڵییەوە، نەک بە تاکەکەسی کار بکەن و بە هیچ شێوەیەک خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی چەک. ئێمە هیوادارین کە خۆشەویستانی جیهاد و تەوەری بەرخۆدان بە بیانووی سەختی ئابووری بەهۆی خەزێنەی ئەمریکاوە دژایەتی ئەم داواکارییە نەکەن.”

لەکۆتایی نوسراوەکەیدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە هەمووان کردووە پابەند و گوێڕایەڵبن، نەک لەسەر ئاستی تاکەکەسی کار بکەن و پێویستە خۆیان دوور بگرن لە بەکارهێنانی چەک. دەشلێت، هیوادارین ئەوانەی جیهادیان خۆشدەوێت و دژی ئەم داوایە نەوەستن بەهۆی ئەو بەرژەوەندییە ئابوریانەی لەگەڵ ئەمریکا هەیانە.

دایکێک لەگەڵ کوڕەکەی هاوسەرگیریی کرد
پێشت دایکێک لەگەڵ کوڕەکەی هاوسەرگیریی کرد
نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی
دواتر نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی
ەیوەندیدار