دایکێک لەگەڵ کوڕەکەی هاوسەرگیریی کرد



خانمە میوزیکژەنی ڕوسی ئەیسلۆ تشیزیفسکایای ٥٣ ساڵ لەگەڵ ئەو کوڕەدا کە هەڵیگرتەوە و بەخێوکردنی  وەک دایکێک لە ئەستۆ گرت لە ئاهەنگێکی خێزانیدا لە هەرێمی تاتارستانی ڕوسیا هاوسەرگیرییان کرد.

دانیاڵ دشیزیفسکی تەمەن ٢٢ ساڵ ئەوە کوڕەیە کە لەلایەن خانمە هونەرمەندەکەوە هەڵیراوەتەوە و وەکمنداڵی خۆی بەخێوی کردووە هەتا گەورە بووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی میرەری بەریتانی، ژنە میوزیک ژەنەکە دانیاڵی لەتەمەنی ١٤ ساڵییەوە گرتووەتەخۆی کاتێک لە یەکێک لە خانەکانی هەتیواندا وەک مامۆستای میوزیک ژەن وانەیان پێ دەڵێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئەیسلۆ ئاماژەی بەوەکردووە “پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ دانیاڵ پەیوەندییەکی سۆزدارانەیە و لەوڕۆژەوە کە هێناویەتییەوە بۆ ماڵەکەی دەستی پێکردووە و بەبێ یەکتر ناتوانن بژین و هەردووکیان لەوپەڕی پەرۆشیدان بۆیەکتر.”

دوای ئەوەی لە هاوسەرگیرییەکەیان ئاشکراکرد ، بەرپرسانی چاودێری منداڵان پێنج منداڵی دیکەیان لەو ژنە سەندەوە کە پێشتر لە هەمان هەتیوخانە وەریگرتبوون و پێکهاتبوون لە چوار کچ و کوڕێک.

ئەیسیلۆ وتی بە تەواوی بڕیارەکەی بەرپرسانی چاودێری خانەی هەتیوان ڕەت دەکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵ دەدات منداڵەکانی بگەڕێنێتەوە و بیانبات بۆ مۆسکۆ کە دەتوانن لەوێ بە ئازادی بژین.

بنكەی سەربازیی ئەمریکی عەین ئەسەد جارێکی تر کرایە ئامانج
پێشت بنكەی سەربازیی ئەمریکی عەین ئەسەد جارێکی تر کرایە ئامانج
موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات
دواتر موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات
ەیوەندیدار