ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل بەرزبووەوە



دانیال هغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لەسەرەتای جەنگەوە گەیشتووەتە ٣١٠ سەرباز، ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٢٩ سەربازیان لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەکرد، هەتا ئەمڕۆ ٣١٠ سەربازی ئیسرائیلی لەلایەن هێزەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە کوژراون و ٢٢٩ سەربازیش دەستگیرکراون. وتیشی لەناوچەکانی دەریای سوورەوە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل هەیە و پێمانوایە تەقینەوەکەی میسر سەرچاوەی ئەو هەڕەشەیەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هەریەکە لە میسر و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژهی ئەو هەڕەشانە دەسوەستینەوە کە دەکرتە سەرمان لە ناوچەکانی دەریای سوورەوە، دەشلێت، “ئێمە ئەو دامەزراوە مرۆییانە ئاشکرا دەکەین کە حەماس وەک ژێرخان و قەڵغانی مرۆیی بەکاری دەهێنێت بە شێوەیەک کە خەڵکی مەدەنی لە غەززە دەخاتە مەترسییەوە.

وتیشی، “شەوی ڕابردوو هیچ ڕووداوێکی ئەمنی لەسەر سنووری باکور نەبووە و ئێمە بەردەوام دەبین لە ئاگادارکردنەوەکانمان.”

نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی
پێشت نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی
سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا: بایدن شکستی هێناوە
دواتر سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا: بایدن شکستی هێناوە
پەیوەندیدار