سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا: بایدن شکستی هێناوە



مایک جۆنسن سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کە لەلایەن جۆ بایدنەوە سەرۆکایرتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت شکستی هێناوە و ئەمریکا ناتوانێت لەسەر ئاستی جیهان ئەم شکست و لاوازییە هەڵبگرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “هەرچەندە یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ بایدن “دۆستانە و خۆش” بوو، بەڵام بایدن لەئاستی ئەنجامدانی ئەرکەکانی سەرشانیدا نییە.”

دەڵێت، “پێشتر تەنها یەک جار چاوم پێی کەوتووە”، من هیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ سەرۆک بایدندا نییە وەک تاکێک. ئەوە ئامۆژگارییەکی پێویستە بۆ ئەوەی ڕێز لەو شوێنە بگیرێت کە پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت، ئەمەش کە دەیڵێم ڕێزگرتنێکی ڕاستەقینەیە بۆ ئەو پۆستە.”

جۆنسن لەسەر “لاوازی کەسایەتی بایدن” کە زۆرێک لە خەڵک تێبینییان کردووە، وتی هەرچەندە ئەو ئاگاداری ئێستایە، بەڵام ئەمەریکا ناتوانێت لاوازی نیشان بدات.

وتیشی ئەمە سوکایەتییەکی کەسی نییە بۆ بایدن. ئەمە تەنها ڕاستییەکە و ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە ئێمە ناتوانین لەئێستادا هیچ جۆرە لاوازییەک نیشان بدەین لەسەر ئاستی جیهان.، چونکە کاتەکە هەستیار و مەترسیدارە.

ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل بەرزبووەوە
بۆچی نابێت ئاو بخۆینەوە کاتێک بەپێوەین؟
دواتر بۆچی نابێت ئاو بخۆینەوە کاتێک بەپێوەین؟
ەیوەندیدار