دابەشكردنی نەوت لەچەند شوێنێكی سلێمانی دەستپێدەكات



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەكی سنووری سلێمانی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی نەوت دابەشكردن لە قەزا و ناحییەكانی دەورووبەری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ‌ پێنج شەممە لە (بازیان و سورداش و خەلەكان و خدران و بنگرد) دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر بەو جۆرەی ئێستا دابین كردنی نەوت بەردەوام بێت، ئەوا پڕۆسەكە بەخێرایی دەڕوات بەڕێوە.

وتیشی، “بە ئەگەڕێكی زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوودا نەوت دەگاتە ناو شاری سلێمانی و هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت”.

پێشەوا هەورامانی: نابێت لایەنەكانی هەرێم یاری بە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بكەن
پێشت پێشەوا هەورامانی: نابێت لایەنەكانی هەرێم یاری بە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بكەن
دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
دواتر دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
ەیوەندیدار