دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی



نرخی دۆلار لە بەغدا، ئەمڕۆ، چوارشەممە، و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ داخستنی بازاری دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بۆرسەی دۆلار لە عێراق نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 161 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی100 دۆلار بە  162 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە هەولیر دۆلار دابەزینی تۆمار کرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 160 هەزار و 500 دینار، هەروەها نرخی کڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێک 160 هەزار و 400 دینار بوو.

بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار لەهەوڵەکانی بەردەوامە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند ڕێکارێکی نوێی ڕاگەیاند، بەڵام نەک نرخەکەی دانەبەزاند بەڵکو دۆلار بەرزتر بووەوە و گەیشتە 160 هەزار دینار.

دابەشكردنی نەوت لەچەند شوێنێكی سلێمانی دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی نەوت لەچەند شوێنێكی سلێمانی دەستپێدەكات
بەوێنە؛ “درۆن”ێك لە نزیك ئامێدی كەوتەخوارەوە
دواتر بەوێنە؛ “درۆن”ێك لە نزیك ئامێدی كەوتەخوارەوە
ەیوەندیدار