تورکیا لەسەر دۆخی فەلەستین هاتە دەنگ



ئەمڕۆ چوار شەممە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەتا ئیسرائیل خەڵکی زیاتر لە کەرتی غەززە و فەلەستین بکوژێت و لە کاولکارییەکانی بەدەوامبێت ئەوا دۆخەکە ئاۆزتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە،”کاتێک کوشتن و ڕووخاندن زۆر بێت، ئەوە کاردانەوەی زیاتر لە ناوچەکەدا دەبێت و دەرئەنجامەکانی ئەو دۆخەش پێشی پێناگیرێت و لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.”

شەڕی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی نزیکی بیست ڕۆژە بەردەومی هەیە و تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار فەلەستینی کوژراون کە بەگوێرەی ئامارەکان و زۆرینەی قوربانییەکان ژنان و منداڵانن.

جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە دوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە حەوتی ئەم مانگەدا لە ژێر ناوی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد و ئیسرائیلیش ڕایگەیاند ئەوان لە دۆخی جەنگدان و لەبەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی بۆسەر کەرتی غەززە ڕآگەیاند و تا ئێستا بەردەوامە.

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە
پێشت تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە
غەززە دەبێتە هێرۆشیما
دواتر غەززە دەبێتە هێرۆشیما
ەیوەندیدار