تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، فێڵی لە چەند هاووڵاتیەک کردووە و ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە.

پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، “دوێنێ بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد،  لە چەند بنکەیەکی پۆلیسەوە داواکراو بوو بەتۆمەتی فێڵکردن لەهاوڵاتیان”.

ئاماژەی بەوەکرد ” پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێکی داواکراو لەلایەن پۆلیسەوە، لە هەڵمەتێکدا پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا، دوای هەڵاتنی توانرا دەستگیر بکرێت.

تۆمەتبار (ب، ی، م) ١٠ دۆسیە و ١٠ فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە بنکەکانی پۆلیسەوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە.

ئەردۆغان: حەماس تیرۆریست نییە و سەردانەکەشم بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە
پێشت ئەردۆغان: حەماس تیرۆریست نییە و سەردانەکەشم بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە
تورکیا لەسەر دۆخی فەلەستین هاتە دەنگ
دواتر تورکیا لەسەر دۆخی فەلەستین هاتە دەنگ
ەیوەندیدار