ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی کێشە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و هەوڵەکانی چارەسەرکردنیان کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند کران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنیان دەخرێتە ڕوو.

ڕاشیگەیاند، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێریی داراییی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوا دەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێم، سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە هەرێمی کوردستان.

کەشناسی: تاوەباران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: تاوەباران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت
دواتر مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت
ەیوەندیدار