کەشناسی: تاوەباران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات تاوەباران و هەورە تریشقە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەڵام سبەینێ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای نیوەڕۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە .

سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 28 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

سۆران : 25 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار