مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت



مامۆستایانی ناڕازی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند، مانگێک زیاترە مامۆستایان بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە، هاوکات تا جێبەجیکردنی داواکارییەکانیان بەردەوامدەبن لە بایکۆت.

مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، “ئێمە وەک مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، هەرچەندە بایکۆت بۆ ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامی هەیە، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران هیچ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان ئەنجامنەداوە”.

سەبارەت بە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مامۆستایان، نوێنەری مامۆستایان ڕایگەیاند، ” ئێمە ئەوە ڕەتدەکەینەوە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان دەستی هیچ حزبێکی لە پشتەوە بێت، بەڵکو دەستی ستەمکاری حکومەتی هەرێمی لە پشتەوەیە کە بێباکن بەرامبەر داواکاری مامۆستایان”.

سەبارەت بە داواکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایان، ئاماژەی بەوەکرد، ” ئێمە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە داوای کۆبوونەوەمان کردووە، تەنانەت داوامان کرد بە ئۆنلاین لەگەڵ مامۆستایان کۆببنەوە، بەڵام  ئامادەنەبوون گوێ لە مافە ڕەواکانی مامۆستایان بگرن”.

لە کۆتایدا مامۆستایان دووپاتیانکردەوە، بەردەوام دەبن لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، تا ئەو کاتەی مافە ڕەواکانیان بەدەستدەهێنن، هاوکات پاڵپشتیان بۆ فەرمانبەران، خانەنشینان و سەر چین و توێژە جیاوازەکان دووپاتکردەوە.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان کۆدەبێتەوە
حەسەن نەسروڵا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەماس و جیهاد کۆبووەوە
دواتر حەسەن نەسروڵا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەماس و جیهاد کۆبووەوە
ەیوەندیدار