زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری نوێ دەدات



زانای بومەلەرزەزانی هۆڵەندیی فرانک هوگەربیتس، لە نوێترین بڵاوکردنەوەی خۆیدا لە تۆڕی ئێکس، ئاماژە بە ڕوودانی بومەلەرزەیەکی مامناوەند تا گەورە دەکات لە چەند ناوچەیەک کە دەستنیشانی کردووە،

ئەو زانایە نەخشەی زەوی بە پۆستەکەیەوە هاوپێچ کردووە کە بە هێڵێکی پەمەیی درێژ هەندێک شوێن و ناوچە کە ئەگەری هەیە بەرکەوتەی ئەو بوومەلەرزەکە بن دیاریکردووە.

هۆگەربیتس لە هۆشدارییەکدا نووسیویەتی “بەدرێژایی ئەم هێڵە ئامادەبن، ئەگەری لەرزینێکی مامناوەند بۆ بەهێز هەیە”.

هۆگربیتس کە سەرۆکایەتی دامەزراوەی جیۆلۆجی SSGEOS دەکات، بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت: “هەڵاوسانی مامناوەند بۆ بەهێز – ئەگەری بوومەلەرزەیەکی مامناوەند بۆ بەهێزهەیە.”

چەند کاتژمێرێک پێشتر هۆگربیتس گرافێکی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: “لووتکەی بەرزی مانگی (سەوز)ی شەوی ڕابردوو پشتگیری لە بوومەلەرزەیەکی مامناوەندی بۆ گەورە دەکات”، کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکەشی لە نێوان ٢٣ و ٢٤ی تشرینی یەکەمدا دیاریکرد.

پێشتر ئەو زانا هۆڵەندییە پێشبینی بۆ ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز کردبوو لە مەغریب، دوای چەند ڕۆژێک پێشبینییەکەی ڕاست دەرچوو، هاوکات مەغریب توشی کارەساتێکی سروشتی بەهێز بوو و وڵاتان دوور تا نزیک هاوکارییەکانیان گەیاندە ئەو وڵاتە.

ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی “مەلیکە و شاهینە” دەستی بەسەردا گیرا
پێشت ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی “مەلیکە و شاهینە” دەستی بەسەردا گیرا
تەندروستی فەلەستین داڕوخانی تەواوەتی كەرتی تەندروستی ڕاگەیاند
دواتر تەندروستی فەلەستین داڕوخانی تەواوەتی كەرتی تەندروستی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار