تەندروستی فەلەستین داڕوخانی تەواوەتی كەرتی تەندروستی ڕاگەیاند



وەزارەتی تەندروستی فەلەستین داڕووخانی تەواوەتی كەرتی تەندروستی لە غەززە ڕاگەیاند و دەشڵێت: “بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە و نەمانی پێداویستی پزیشكی ناتوانن هیچ كەسێك چارەسەر بكەن”.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنیستەکانەوە، ناتوانرێت پێشوازی لە هیچ کەسێکی نەخۆش و بریندار بکرێت و ناتوانن هیچ خزمەتگوزارییەك پێشكەش بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی نەبوونی گەرەنتی ئەمنی، پێداویستی پزیشکی نەگەیشتە نەخۆشخانەکانی باکووری کەرتی غەززە، هەروەها هیچ خزمەتگوزارییەکی پزیشکی لەناو نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەدا نییە.

ڕاشیگەیاندووە، “لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٦٨ هێرش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لە ناوچەکانی فەلەستین تۆمارکراوە و توانای کلینیکی نەخۆشخانەکان بە تەواوی داڕووخاوە”.

تەندروستی فەلەستین جەختیشی كردۆتەوە، “بەشێکی زۆر لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەکان تەواو بوون و سیستەمی تەندروستی سەرەڕای ئەوەی نەخۆشخانەکان دەرگاکانیان کردووەتەوە، گەیشتووەتە داڕمانی تەواوەتی”.

زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری نوێ دەدات
پێشت زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری نوێ دەدات
 کرملین داوای دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان دەکات
دواتر  کرملین داوای دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان دەکات
ەیوەندیدار