کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت



بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ لەبەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات سبەی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە.

دەشڵێت، “پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیک دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی شارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: ٢٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٠ پلەی سیلیزی

ماکرۆن: ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵین
پێشت ماکرۆن: ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵین
کەنەدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدات
دواتر کەنەدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدات
ەیوەندیدار