کەنەدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدات



ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی کەنەدا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتییە کەنەدییانەی کردووە لە عێراقن، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە پێدەچێت لەپڕ بارودۆخەکە خراپتر ببێت.

باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق ئەو هاوڵاتییە کەنەدییانەی ئاگادار کردووەتەوە کە لەئێستادا لە عێراقن و پێیان ڕادەگەیەنێت پێدەچێت دۆخی ئەمنی و ئاسایشی وڵات لەپڕ تێکبچێت بۆیە ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات ڕاستەوخۆ گەشت بۆ عێراق نەکەن.

باڵیۆزخانەی کەنەدا باسی لەوەکردووە ئاسایش و پارێزراوی لە دۆخێکی خراپدایە ئەوەش بەهۆی بوونی تیرۆر و تەقینەوە و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشی هاوەن و مووشەک لە سەرتاسەری وڵاتدا و پێدەچێت بارودۆخەکە خراپتر ببێت و هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بیانییەکان ڕووبدات لەکاتی بۆنە ئاینی و فەرمییەکاندا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێدەچێت شوێنە گشتییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و پەرستگە و شوێنە ئاینیەکانیش بکرێنە ئامانج. لە ئێستاشدا هەڕەشە هەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا لە عێراقدا بۆیە پێویستە هاوڵاتیانی کەنەدی زۆر وریای خۆیانبن.

دەڵێت، تاوانەکان لەعێراقدا وەک دزینی ئۆتۆمبێل، گەندەڵی و چەندین گرفتی دیکە دۆخی ئەمنی عێراقیان خراپتەر کردووە و مافیا و میلیشیای چەکدار بوونیان هەیە. دەشڵێت، ژنان لە عێراق پارێزراو نین و پێوسیتە بەتەنها بۆهیچ شوێنێک نەڕۆن.

هاوکات، باسی لە هەبوونی خۆپیشاندانی لە عێراق کردووە و داوای کردووە کەنەدییەکان چاودێری هەواڵەکان و دۆخی عێراق بکەن، چونکە لە عێراق چەندین گرفتی وەک خاڵەکانی پشکنین و قەدەغەی هاتووچۆ و سەلامەتی رێگەو بان و هۆکارەکانی گواستنەوە بوونیان هەیە لەگەڵ هەڕەشە لەسەر بەنداوی موسڵ و گەشتە ئاسمانییەکان و گرفتەکانی ڕۆشتن و دەرچوون لەعێراق و پاسپۆرت و پاسپۆرتی کەنەدی و ڤیزاش بوونیان هەیە.

کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
پێشت کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
بەهۆی پێکدادانی ١٥٨ ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی پێکدادانی ١٥٨ ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار