ماکرۆن: ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵین



لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفارنسێکی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەڕەنسا ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵێت و لەم شەڕەدا هاوکاری دەکات و دژی تیرۆر دەوەستنەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل لەجەنگی نێوانیان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەربڕی و ڕایگەیاند ئەوان ئیسرائیل بەتەنها بەجێ ناهێڵن، وتیشێ ڕێگە نادەن تیرۆر ئارامی ئیسرائیل تێکبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن لە تێکشاکاندنی داعشدا بەشداربووین ئەوا لێرەشدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر حەماس بەشدار دەبین. وتیشی، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات، چونکە ئەو لەپێناو مرۆڤایەتی و دیموکراسیدا دژی تیرۆر دەجەنگێت.

ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو، شەڕی حەماس کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر بارودۆخی سیاسی و دیموکراسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لایخۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوان لەپێناوی ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەجەنگن لە دژی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی. وتیشی حزبوڵا هەڵە دەکات ئەگەر بێتە جەنگەکەوە و دەرئەنجامی خراپی دەبێت بۆیان.

هاوکات، ناتەنیاهۆ، بزوتنەوەی حەماسی تۆماتبارکرد بە سەربڕین و کوشتنی منداڵ و فڕاندن و بەدیل گرتنی ئیسرائیلییەکان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی و دەستدرێژی کردنە سەر ژنان و کچانی ئیسرائیلی.

ئیسرائیل: “حزبوڵڵا و ئێران یاری بە ئاگر دەکەن”
پێشت ئیسرائیل: “حزبوڵڵا و ئێران یاری بە ئاگر دەکەن”
کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
دواتر کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
ەیوەندیدار