ئەمڕۆ ئەم شوێنانە نەوتی سپی وەردەگرن



دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند شوێنێکی دیکە ئەو نەوتە وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەوت لە ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا دابەشدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستیپێکردووە و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتیان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزانی سلێمانی، لە بەرواری نۆ تا ٢٣ی تشرینی یەکەم، بڕی ١٢ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار لیتر نەوت بەسەر ٦٤ هەزار و ٢٦٠ خێزاندا دابەشکراوە.

لایەنە سیاسییە تورکمانەکان کۆبوونەوە
پێشت لایەنە سیاسییە تورکمانەکان کۆبوونەوە
ئەمریکا، ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر بنکەکانیان تۆمەتبار دەکات
دواتر ئەمریکا، ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر بنکەکانیان تۆمەتبار دەکات
ەیوەندیدار