ئەمریکا، ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر بنکەکانیان تۆمەتبار دەکات



کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناسراو بەکۆشکی سپی لەسەر هێرشەکان کە دەکرێتەسەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا هاتەدەنگ و ئێران بە ئەنجامدەر و نەخشەداڕێژەری ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.

جۆنکێربی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیان لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بەتایبەت لەڕۆژەکانی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هێرشکراوەتە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانیان، بەڵام ئەمریکا ڕێگەنادات ئەو هێرشانە ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان بختە مەترسییەوە لەناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزانەی هێرشەکان ئەنجام دەدەن ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسداران و حکومەتی ئێرانەوە هاوکاری و پاڵپشتی دەکرێن کە لەهەمانکاتدا پاڵپشتی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و حزبوڵای لوبنانیش دەکەن.

باسی لەوەکرد، ئێمە دەزانین ئێران لەنزیکەوە و بەوردی چاودێری ئەم ڕووداوانە دەکات و هەندێکجار ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشانە دەکەن و هانی ئەو هێزانە دەدەن و دەیانەوێت لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن، ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەستپێکردنی تۆفانی ئەقسا بۆسەر ئیسرائیل هێرشەکان بۆسەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا زیادیان کردووە.

کێربی باسی لەوەشکرد، ئێمە زۆر نیگەرانین لەئەگەری زیادبوونی بەرچاوی ئەو هێرشانە لەڕۆژانی داهاتوودا. ئەوە لەکاتێکدایە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هێزی دەریایی ودوو کەشتی فڕۆکە هەڵگر و کەشتی جەنگی دیکە و دوو هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

وتیشی، ڕێگە نادەین هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانمان لە ناوچەکەدا بێ وەڵام بێت.”

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە نەوتی سپی وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ ئەم شوێنانە نەوتی سپی وەردەگرن
ئۆباما ڕەخنەی لە گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ غەززە گرت
دواتر ئۆباما ڕەخنەی لە گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ غەززە گرت
ەیوەندیدار