ئۆباما ڕەخنەی لە گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ غەززە گرت



باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە گرت، هۆشداری دا لە کاردانەوە مەترسیدارەکانی ئەم بڕیارە.

هۆشدارییەکەی باراک ئۆباما لە میانەی بابەتێکدا هات کە شەوی دووشەممە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای “میدیام” بە ناوی “بیرکردنەوەکان سەبارەت بە ئیسرائیل و غەززە” بڵاویکردەوە.

ئۆباما کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە ئەستۆ، وتی “بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بۆ بڕینی خۆراک، ئاو و کارەبا نەک هەر هەڕەشەی گەورەکردنی قەیرانی مرۆیی دەکات، بەڵکو دەشێت ببێتە هۆی کارەسات بۆ فەلەستینییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل، کە ڕەنگە لە بەرژەوەندی دوژمنانی ئیسرائیلدا بێت، هەروەها هەوڵە درێژخایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تێکدەدات”.

لە سەردەمی ئۆبامادا ئیسرائیل لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٤ دوو جەنگ لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.

سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەموو جیهان لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوە پەرەسەندووەکان دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەر ستراتیژییەکی سەربازی ئیسرائیل کە زیانەکانی مرۆڤ پشتگوێ بخات، ڕەنگە لە کۆتاییدا ئەنجامی نەرێنی لێبکەوێتەوە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، لە کاتی بۆردومانەکەی غەززە هەزاران فەلەستینی کوژراون کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ بوون، سەدان هەزار دانیشتووی غەززە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.

ئۆباما لە وتارەکەیدا پشتیوانی خۆی بۆ مافی بەرگریکردن لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل نوێکردەوە، دوای ئەو هێرشەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بایدن جەختیکردووەتەوە، “ستراتیژی ئیسرائیل دەبێت پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەنێویاندا ئەو یاسایانەی کە هاووڵاتیانی سیڤل لە کوشتن و برینداربوون دەپارێزێت”.

ئەمریکا، ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر بنکەکانیان تۆمەتبار دەکات
پێشت ئەمریکا، ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر بنکەکانیان تۆمەتبار دەکات
دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان ڕاگەیەندرا
دواتر دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار