كارەبای سلێمانی بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت



بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت، كە بڕی 5 ملیۆن دیناری لەناو بەڕێوەبەرایەتییەكە لێ‌ بەجێماوە و دەیانەوێت بۆی بگەڕێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، ھێرۆ محەمەد عەبدوڵا، کارمەندی بەشی کۆپی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، لەکۆتاییەکانی کاتی کاردا کیسێک لە ژوورەکەی دەدۆزێتەوە، کە بڕی ٥ ملیۆن دیناری تێدابووە و ئێستا بەدوای خاوەنەکەی دەگەڕێت تا بۆی بگەڕێنێتەوە.

ئەندازیار، دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕۆژئاوا ، سوپاسی دڵسۆزی و دەستپاکی ئەو کارمەندەی کرد و وتی، “ئەوە نیشانەی ھیمەتبەرزی و ڕەوشتیە”.

داواشیکرد، ھەرکەس خاوەنی ئەو پارەیە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات تا ڕادەستی بکەینەوە.

 

ژمارەی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین لە 30 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە
پێشت ژمارەی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین لە 30 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە
كاتی هاتنی پارەكەی عێراق و دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی هاتنی پارەكەی عێراق و دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار