ژمارەی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین لە 30 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە



شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل پێی نایە 18هەمین ڕۆژەوە و تا ئێستا نزیكەی 30 هەزار كەس لە هەردوو لایەنی جەنگەكە كوژراو و بریندار و دیل و بێ‌ سەروشوێنن و ڕۆژانەش لە هەڵكشانە و هۆشداریش لە نەمانی پێداویستی پزیشكی دەدرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2023، وتەبێژی تەندروستی غەززە ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای شەڕەکەوە تاکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار کەس کوژراون، 12 نەخۆشخانە و 32 سەنتەری پزیشکی لە هەوڵی چارەسەرکردنی بریندارەکاندان.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکییەوە بریندارەکان بەبێ بەنج چارەسەر دەکرێن و وتیشی، “بەهۆی نەبوونی هاوکاری و کەرەستەی پێویستەوە زیاتر لە 7 هەزار بریندار مەترسی مردنیان لەسەرە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، 5087 کەس کوژراون و 15 هەزار و 273 کەسیش بریندار بوون، 1500 کەس بێسەروشوێنن، کە 400یان ژن و 600یان منداڵن.

لای خۆشیەوە، حكومەتی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا 1500 ئیسرائیلی بەهۆی بۆردومانەكانی حەمماسەوە كوژراون، كە 307 كوژراویان سەربازی ئیسرائیلی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی بریندارەكان زیاتر لە 5 هەزار كەس و هاوكات 210 سەربازی ئیسرائیلی بە دیلی كەوتوونەتە دەستی هێزەكانی حەمماس.

 

زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خستە ڕاپرسییەوە
پێشت زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خستە ڕاپرسییەوە
كارەبای سلێمانی بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت
دواتر كارەبای سلێمانی بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت
ەیوەندیدار