ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد



شەوی رابردوو هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەیان کرد کە لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینەوە بە چڕترین بۆۆردومان ناودەبرێت و بەهۆیەوە چەندین کەس لە ناوچە جیا جیاکانی کەرتی غەززە بوون بەقوربانی.

بەگوێرەی زانیارییەکان ٣٠ هاوڵاتی فەلەستینی لە ئەنجامی بۆردومانی دوو یەکەی نیشەتەجێبوون گیانیان لەدەستداوە، ئاماژە بەوەکراوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شوێنێکی مەدەنییان لە ناوچەی ڕەفەح لە باشوری غەززە بەئامانج گرتووە و بەوهۆیەوە ٢٩ کەس گیانایان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە بۆ چوار هەزار و ٧٤١ کەس بەرزبووەوە و نزیکەی ١٥ هەزار کەس برینداربوون.

هێرشە ئاسمانییەکانی  ئیسرائیل لە ماوەی شانزە ڕۆژی ڕابردوودا چەندین نەخۆشخانەیان بەئامانج گرتووە و بەیانی ئەمڕۆش چوار شوێنیان لە نزیک چوار نەخۆشخانە لەکەرتی غەززە بەئامانج گرتووە کە ئەوانیش بریتین لە نەخۆشخانەی شیفا لە ناوەڕاستی شاری غەززە کە زۆرترین ژمارەی برینداری تێدایە، نەخۆشخانەی قودس لە خۆرئاوای کەرت غەززە، نەخۆشخانەی کوەیتی لە ڕەفەح و نەخۆشخانەی ئیندۆزنیزی لە باکوری کەرتی غەززە، ئەوەشخراوەتەڕوو هەموو ئەو نەخۆشخانانە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئاگادارکراونەتەوە کە چۆڵ بکرێن.

یەکێتی مامۆستایان یاداشتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
پێشت یەکێتی مامۆستایان یاداشتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
ئیسرائیل دوو شانەی حزبوڵڵای بۆردومان کردووە
دواتر ئیسرائیل دوو شانەی حزبوڵڵای بۆردومان کردووە
ەیوەندیدار