یەکێتی مامۆستایان یاداشتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات



یەکێتی مامۆستایان یاداشتێکی چوار خاڵییان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد، دابەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت و پێشخستنی پەروەردە لە ڕیزبەندی مووچە، پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و کێشەی وانەبێژان بەشێکن لە داواکاریی مامۆستایان.

یەکێتی مامۆستایان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاریداوە یاداشتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبکاتەوە کە خۆی لە چوار خاڵ دەبینێتەوە بۆ چارەسەرکردنی بایکۆت.

ڕایگەیاند، داواکارییەکان بریتین لەوەی بەزووترین کات مووچەی مانگی ھەشت دابەش بکرێت، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ریزبەندی پێشەوەی لیستی مووچە دابنرێن، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپیبکاتەوە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یاخود بە گرێبەستکردن لەگەڵیان چارەسەر بکرێت.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دووپاتیکردەوە، جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن، داواکارییەکان داواکاری ھەنووکەیی مامۆستایانە بۆ گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بایکۆتی خوێندنیان کردووە.

فەرمانگەیەک ٢٠ هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت فەرمانگەیەک ٢٠ هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد
دواتر ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد
ەیوەندیدار