وێنەیەکی هیتلەر، ویلایەتێکی ئەمریکای ناچار بە داوای لێبوردن کرد



ڕۆژی شەممە، ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا داوای لێبوردنی کرد، پاش ئەوەی وێنە ئەدۆلف هیتلەری سەرکردەی نازییەکان لەسەر تەختەیەکی ڤیدیۆیی نمایشکرا، لە میانی پێشبڕکێیەکی یاریی تۆپی پێی زانکۆ ناوخۆییەکانی ویلایەتەکە.

وێنەی ئەدۆلف هیتلەر لەسەر ڤیدیۆ بۆردەکە نمایشکرا، لە کاتی تاقیکردنەوەی زانیاریی گشتی ئامادەبووان و پرسیارەکە ئەوەبوو ” ئایا هیتلەر لە کوێ لەدایکبووە؟”، پێش یاری تۆپی پێی قوتابخانەکە بەرامبەر بە زانکۆی میشیگان.

ئەو وێنەیە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، هەمووان پێیان وایە نیشاندانی ئەو وێنەیە مەبەستێکی دیکەی تێدایە و پرسیارکردن دەربارەی شوێنی لەدایکبوونی بەتەواوی بێ مانایە.

مات لارسۆن، بەڕێوەبەری وەرزشی ویلایەتی میشیگان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ناوەڕۆکێکی نەگونجاو لەلایەن سەرچاوەیەکی لایەنی سێیەمەوە پێش دەستپێکردنی یاری تۆپی پێی ئەمشەو لەسەر ڤیدیۆبۆردەکە نمایشکراوە، ئێمە زۆر بەداخەوەین بۆ ئەو ناوەڕۆکە کە نمایشکرا، چونکە ئەمە نوێنەری بەها دامەزراوەییەکانمان نییە”.

هاوکات مات لارسۆن ئاماژەی بەوەکرد، ” بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە سێیەمەی کە وێنەکە لێیەوە هاتووە ڕادەگرێت و ڕێکارەکانی سکرینکردنی بەهێزتر بۆ هەموو ناوەڕۆکی ڤیدیۆبۆرد جێبەجێ دەکات لە داهاتوودا”.

بەغدا پارەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
پێشت بەغدا پارەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
تەرمی دووەم منداڵ لە خەبات دۆزرایەوە
دواتر تەرمی دووەم منداڵ لە خەبات دۆزرایەوە
پەیوەندیدار