بەپێی ڕاپرسییەک ٧٩٪ـی عێراقییەکان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن



وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپرسییەک بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە تەواوی عێراقدا ٨٦٪ی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو پێنج ساڵە مۆبایل بەکاردەهێنن و هاوکات ١٤٪ـی خەڵک مۆبایل بەکارناهێنن، هەروەها ٧٩٪ـی عێراقییەکان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ڕێژەی ٩٠٪ی پیاوان مۆبایل بەکاردەهێنن، بەڵام لە نێو ئافرەتاندا ئەو رێژەیە کەمترە و دەگاتە ٨١٪، هاوکات رێژەی ئەو کەسانەشی مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن دەگاتە ٩٢٪ و بە ڕێژەی ١٠٪ی خەڵکیش مۆبایلی ئاسایی بەکاردەهێنن. ئەوەشی خستەڕوو، لە پارێزگای بەغدا زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی مۆبایل تۆمارکراوە و دواتر پارێزگای نەجەف بە پلەی دووەم دێت لە پاشان پارێزگاکانی بەسڕە و کەرکوک و واست دێن.

باسی لەوەش کرد، ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە ناو ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو پێنج ساڵە گەیشتووەتە ٧٩٪ بە شێوەیەک لەنێو پیاواندا زۆرترین ئینتەرنێت بەکاردێت و لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتیشدا بەغدا لە پلەی یەکەمدایە و پارێزگای بەسڕە لە پلەی دووەم و دوابەدوای ئەویش هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک و موسەننا لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان.

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
بانکی ناوەندی هەنگاویکی دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر
دواتر بانکی ناوەندی هەنگاویکی دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر
پەیوەندیدار