کۆڕبەندی ئابوری جیهان: ژیانی نیو ملیار کەس لەمەترسیدایە



بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی کۆڕبەندی ئابوری جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما هەڕەشەی بۆسەر ژیانی نزیکەی نیو ملیار کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دروستکردووە کە هەتا ساڵی ٢٠٥٠ پلەکانی گەرما لەم ناوچانە چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پلەکانی گەرما بەشیوەیەکی بەرچاو لەم ناوچانە بەرزدەبنەوە، ئەوەش بووە بەهەڕەشە بۆسەر ژیانی نزیکەی ٥٧٥ ملیۆن کەس کە لەو ناوچانەدا ژیان دەکەن، چونکە گۆڕانکارییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی و وشکەساڵی ماوە درێژ بەجێ دەهێڵن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو ناوچانە پیویستیان بەوە هەیە بەهانایانەوە بچن و هاوکارییان بکرێت و چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە ئەوەش لەڕێگەی کەمکردنەوەی بڕی کاربۆن کەدەرفەتێکی ئابوری نوێ دەڕەخسێنێت.

بورگی بڕیندە سەرۆکی کۆڕبەندی ئابوری جیهان ڕایگەیاند، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەیەکێک لەوناوچانە دادەنرێت کە لەماوەی ڕابردوودا بەخێرایی گەشەی کردووە بۆیە پێویستە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بڕیاری بوێرانە بدەن و گۆرانکاری لە سیستمی کارگەکاندا بکەن هەتا گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا کەمترین کاریگەرییان هەبێ و دەردراوە زیانبەخشەکان کەم بکەنەوە وەک ئەوەی بڕیاریاندابوو ٦٠٪ی گازە ژەهراوییەکان کەم بکەنەوە.

ئاگادارییەك بۆ ئەو هاووڵاتییانەی نەوتیان وەرنەگرتووە
پێشت ئاگادارییەك بۆ ئەو هاووڵاتییانەی نەوتیان وەرنەگرتووە
شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
دواتر شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
ەیوەندیدار