ئاگادارییەك بۆ ئەو هاووڵاتییانەی نەوتیان وەرنەگرتووە



قائیمقامیەتی شارۆچکەی سەیدسادق داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە، پەیوەندییان پێوە بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی شارۆچکەی سەیدسادق ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییان و موختاری گەڕەک و گوندەکانی سنووری قەزاکەمان دەکەین، هەر خێزان و ماڵێک کە بەشە نەوتی ئەم ساڵی 2023یان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ پەیوەندیان پێوە بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی نەوت.

ڕوونیشیکردەوە ئەو هاووڵاتییانەی نەوتیان وەرنەگرتووە، پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بکەن:

07705930909  —  07501084916

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی سەرما، دابەشکردنی نەوت لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان دەستی پێکردووە و لەم هەفتەیەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نزیکەی 12 ملیۆن لیتر نەوتیان دابەش کردووە.

بڕیارێکی نوێ دەربارەی سیستەمەکانی غاز و شۆڤاژ درا
پێشت بڕیارێکی نوێ دەربارەی سیستەمەکانی غاز و شۆڤاژ درا
کۆڕبەندی ئابوری جیهان: ژیانی نیو ملیار کەس لەمەترسیدایە
دواتر کۆڕبەندی ئابوری جیهان: ژیانی نیو ملیار کەس لەمەترسیدایە
ەیوەندیدار