حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند



وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە پێناو ڕێزگرتن لە شەهیدانی بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیەندرا.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە کاتێکدا لە هەموو بەشەکانی جیهانەوە کار بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکەن، فریاگوزاری پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی نێو فەلەستینییەکانمان دەکەن بۆردومانی خەڵکی سیڤیل دەکرێت لە لایەن ئیسرائیلەوە،

وتیشی: هەروەک چۆن داوا لە برا عەرەبەکانمان و وڵاتانی دۆست و جیهانی ئازاد دەکەین، هەڵوێستێکی یەکگرتوو بگرنەبەر بە دەرکردنی بڕیارێکی بەپەلە و دەستبەجێ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرا و ناشیرینە و بۆمان دەردەکەوێت، لەم ڕۆژە خەمناکەدا، دەرفەتێکە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق لەسەر مافی گەلی فەلەستین بۆ ژیانێکی ئازاد.”

ئاماژەی بەوەشکرد: “هەروەها ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری کۆماری عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕادەگەیەنین، لەبەر دڵسۆزی و شەرەف بۆ ئەو ڕۆحە بێتاوانانەی پێش ئەوەی ببنە قوربانی ئاگری دەستدرێژی بەربەریی، بوونە قوربانی بێدەنگی نێودەوڵەتی”.

ئەمشەو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.

ڕۆیتەرز: هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پووچەڵکرایەوە
پێشت ڕۆیتەرز: هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پووچەڵکرایەوە
راگەیەندراوێک لەحكومه‌تی هه‌رێمەوە له‌ باره‌ی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه‌
دواتر راگەیەندراوێک لەحكومه‌تی هه‌رێمەوە له‌ باره‌ی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه‌
ەیوەندیدار