خامنەیی: بەرپرسانی ئیسرائیل دەبێت دادگایی بکرێن



عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ” وڵاتەکەی دەبێت وەڵامی ڕووداوەکانی غەززە بداتەوە”.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە زاری خامنەییەوە دەڵێت، ئەگەر تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوام بن، هیچ کەسێک ناتوانێت موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان و هێزەکانی خۆڕاگری بوەستێنێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە وەڵامی ئەو شتانە بدەینەوە کە لە غەززە ڕوودەدەن”، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی بۆردومانەکەشی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە “دەبێت بەرپرسانی ئیسرائیل لەسەر تاوانەکانیان دادگایی بکرێن”.

ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی نیمچە فەرمی دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئێران هۆشداری داوەتە ئیسرائیل لە پەرەسەندنی هێرشەکان ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستینییەکان ڕانەگرێت.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، ” ئەگەر هێرشەکان ڕانەگرن، ئەوا هەموو لایەنەکانی ناوچەکە لەسەر پەلاماردانەکان دەستوەردان دەکەن”.

لە لایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە بەڵێنیدا ” حەماس لەناوببات”، لە کاتێکدا سوپاکە خۆی بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە ئامادە دەکات.

دژە تیرۆری کوردستان: بۆردوومانەکەی کۆیە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە
پێشت دژە تیرۆری کوردستان: بۆردوومانەکەی کۆیە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە
“لێشاوی کۆچبەرانی کورد کەمی کردووە”
دواتر “لێشاوی کۆچبەرانی کورد کەمی کردووە”
ەیوەندیدار