“لێشاوی کۆچبەرانی کورد کەمی کردووە”



نوێنەری کورد لە فەڕەنسا ڕایگەیاند، ناتوانن هاوکاری کۆچبەران بکەن، چونکە بە نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکە.

لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێستا لێشاوی کۆچبەرانی کورد بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر کەمی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناتوانن هاوکاری کۆچبەر و ئەو کەسانە بکەن، کە بە نایاسایی چوونەتە فەڕەنسا، چونکە هیچ ڕێگاپێدانێکی هاتنەناوەوەی نییە.

دەڵێت “بەڵام هەر کەسێک پەنای بۆ ئێمە هێناوە بەپێی یاسا و بەپێی توانا هاوکارییمان کردووە”.

خامنەیی: بەرپرسانی ئیسرائیل دەبێت دادگایی بکرێن
پێشت خامنەیی: بەرپرسانی ئیسرائیل دەبێت دادگایی بکرێن
سودانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی فەلەستین بەپەلە دەگاتە میسر
دواتر سودانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی فەلەستین بەپەلە دەگاتە میسر
ەیوەندیدار