ئۆتۆمبیلێک لە کۆیە بۆردوومان کرا



پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ قه‌زای كۆیه‌ ڕایگه‌یاند، له ‌سنووری ناوچه‌ی گه‌شتیاری چنارۆك له ‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك كرایه‌ ئامانج و زیانی گیانی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای كۆیه‌ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر رێگای هاوینه‌هه‌واری چنارۆك لە گوندی کانی کەندی ئۆتۆمبێلێك كه‌ سێ كه‌سی تێدابووه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج

کامەران عەباس، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە ڕاگەیاند، یه‌ك كه‌س له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی سنووری چنارۆك بە برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه‌، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنها یەک نەخۆش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، زانیاری لەسەر دوو کەسەکەی دیکە بەردەست نیە.

 

ژاپۆن: پێویستە ئیسرائیل و فەلەستین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن
پێشت ژاپۆن: پێویستە ئیسرائیل و فەلەستین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن
کات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
دواتر کات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
ەیوەندیدار