بایدن سەردانی ئیسرائیل  دەکات و چاوی بە سێ سەرۆکی دیکە دەکەوێت



لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، سبەی چوارشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات و دواتر دەچێتە ئوردن و لەگەڵ پادشای ئوردن کۆدەبێتەوە و چاوی بە هەریەکە لە عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین دەکەوێت.

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، جۆ بایدن جەختی لەوەکردووەتەوە کە بزوتنەوەی حەماس بەرگری لە مافەکانی گەلی فەلەستین و ڕێز و ئایندەی ئەوان ناکات، ئاماژەی بەوەشکرد پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی غەززە دابین دەکەن.

وتیشی، جۆبایدن ڕایگەیاندووە، ئەوان پێیان وانییە بزوتنەوەی حەماس نوێنەرایەتی تەواوی یا بەشی هەرەزۆری گەلی فەلەستین بکات کە بوون بە قوربانی.

لە درێژەی سەردانەکەیدا و دوابەدوای ئیسرائیل بایدن سەردانی ئوردن دەکات و گفتوگۆی هێرشە چاوەڕواننەکراوەکەی حەماس دەکات کە لە ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەم کردییە سەر ئیسرائیل. ئەوەشخراوەتەڕوو بایدن چاوی بە مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر دەکەوێت.

دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ئێران ڕوویاندا
پێشت دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ئێران ڕوویاندا
عەبدوڵا گوڵ داوای چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات
دواتر عەبدوڵا گوڵ داوای چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات
پەیوەندیدار